سه‌رۆك كۆماری توركیا گه‌یشته‌ تاران

سه‌رۆك كۆماری توركیا گه‌یشته‌ تاران
به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ فڕۆكه‌یه‌ك تایبه‌ت گه‌یشته‌ تارانی پایته‌ختی ئێران و له‌لایه‌ن وه‌زیری ته‌كنۆلۆژیا و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی رووحانی به‌یاوه‌ری شه‌ش وه‌زیری حكوومه‌تی توركیا سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نجامده‌دات، دوای چوار ساڵ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌فه‌رمی سه‌ردانی ئێران ده‌كات و له‌و سه‌ردانه‌دا دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر ئاستی باڵای نێوان توركیا و ئێران ئه‌نجامده‌درێت.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌ردۆغان له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ئایه‌توڵڵا سه‌ید عه‌لی خامه‌نه‌یی و سه‌رۆك كۆماری ئێران حه‌سه‌ن روحانی له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران كۆببێته‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی ئێران به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ئیمزایان كۆكردوه‌ته‌وه‌ و راده‌ستی سه‌رۆك كۆماری ئێران حه‌سه‌ن روحانییان كردووه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دژی ئێران له‌سه‌ر پرسی یه‌مه‌ن چه‌ند لێدوانێكی دابوو.
Top