لیژنه‌كانی میللی یه‌مه‌ن له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك چه‌كداره‌ حوسییه‌كانیان ده‌ركردووه‌

لیژنه‌كانی میللی یه‌مه‌ن له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك چه‌كداره‌ حوسییه‌كانیان ده‌ركردووه‌
لیژنه‌كانی میللی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی یه‌مه‌ن به‌تایبه‌تی شاری عه‌ده‌ن میلیشیا حوسیه‌كانیان به‌ده‌رناوه‌ ، ئه‌مه‌ش هاوكاته‌ له‌ گه‌ڵ به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانی گه‌رده‌ولوولی به‌هێز له‌ رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی پشتگیری لۆجستی .

لیژنه‌كانی میللی رایگه‌یاند كه‌ كۆنترۆڵی ناوچه‌كانی مه‌علا و قه‌لوعه‌یان له‌ شاری عه‌ده‌ن له‌ باشووری یه‌مه‌ن له‌ حوسیه‌كان پاك كرده‌وه‌ ، له‌ ژێر فشاری به‌رگرییه‌كی توندی لێژنه‌كانی میللی گروپه‌كانی دژ به‌ عه‌بد ره‌به‌ مه‌نسور هادی سه‌رۆكی یه‌مه‌ن له‌ دوو ناوچه‌ كشانه‌وه‌و به‌ره‌و ناوچه‌ی خۆر مه‌كسه‌ر رۆیشتن .

له‌ ئاكامی ئه‌م شه‌رو پێكدادانه‌ش به‌ ده‌یان چه‌كدار له‌ هه‌ردوولا كوژران و له‌ شاری زالع هه‌ر له‌ شه‌رو پێكداداندا 27 حوسی كوژران .

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌حمه‌د عسێری گوته‌بێژ به‌ناوی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند كه‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی به‌هێز له‌ دورگه‌ی میون كۆگایه‌كی چه‌كی حوسییه‌كانیان تێكشكاند .
Top