باراك ئۆباما و رائؤڵ كاسترۆ به‌یه‌ك بگه‌ن .

باراك ئۆباما و رائؤڵ كاسترۆ به‌یه‌ك بگه‌ن .
رایكاردۆ زۆنیگا، به‌رپرس له‌ كاروباری كیشوه‌ری ئه‌مریكا له‌ ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس-ی ئاشكرا كرد: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی هه‌ردوو ئه‌مریكادا كه‌ بڕیاره‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌ریه‌ك له‌ باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و راوڵ كاسترۆ، سه‌رۆكی كوبا به‌یه‌ك بگه‌ن.

ریكاردۆ زۆنیگا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌و دوو سه‌رۆكه‌، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌دایه‌ كه‌ له‌نێوان واشنتۆن و هاڤانا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، وتیشی كه‌ هه‌ردوولا بۆ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یان ئاماده‌ن، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی سه‌باره‌ت به‌ ورده‌كارییه‌كان نه‌دركاند.

بڕیاره‌ له‌ 10 و 11ی نیساندا، له‌ په‌نه‌ماستی، 34 سه‌ركرده‌ی جیهان له‌ لوتكه‌یه‌كدا كۆببنه‌وه‌، گرنگیی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا و كوبا بڕیاریاندا په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بكه‌نه‌وه‌.

زۆنیگا به‌ یه‌كێك له‌ نزیكه‌كانی باراك ئۆباما داده‌نرێت و رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌ له‌ نزیك كردنه‌وه‌ی ئه‌مریكا و كوبا له‌یه‌كتر، ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆشكی سپی پێی وایه‌ كه‌ به‌شداریكردنی كوبا له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ مێژوویی ده‌بێت، چونكه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ هاڤانا به‌شداری ناكات و له‌و جۆره‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ دابڕاوه‌.
Top