باڵوێزی سعوودیە: پێویستە لەمەودوا ئێران سیاسەتی ئاژاوەنانەوە لە ناوچەکە پەیڕەو نەکات

باڵوێزی سعوودیە: پێویستە لەمەودوا ئێران سیاسەتی ئاژاوەنانەوە لە ناوچەکە پەیڕەو نەکات
باڵوێزی سعوودیە لەشاری بەیروتی وڵاتی لوبنان زۆر بە توندی هێرشی زارەكیی كردتە سەر باڵوێزی ئێران و داوای لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كردووە كە لە یەمەن پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانیاندا بکەن.

“عەلی عەواز عەسیری” باڵوێزی سعوودیە لە بەیروت گوتوویەتی، پێویستە لەمەودوا ئێران سیاسەتی ئاژاوەنانەوە لە ناوچەکە پەیڕەو نەکات و ئەو قسانەی ئێمە بە ئامۆژگاری وەربگرێت و نابێ دەستێوەردانی وڵاتانی دراوسێ بکات.

لە بەرانبەر ئەو قسانەدا باڵوێزی ئێران پەرچەکرداری توندی بەو قسانە نیشان داوە و گوتوویەتی: ئێران تەنیا دەیەوێ شیعەکانی یەمەن لە دەستی داگیرکەران رزگار بکات.

لەلایەکی دیکەشەوە گۆڤاری “دێرشبیگڵ”ی ئەڵمانیا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردبووەەوە، ئه‌وه‌ی‌ له ‌یه‌مه‌ن روو ده‌دات شه‌ڕی‌‌ ئێران و سعوودیه‌یه و ئەو دوو وڵاتە دەیانەوێ لەوێ پاکانە حیساب لەگەڵ یەکتری بکەن.‌ گۆڤاره‌كه‌ ئەوەشی خستبووەڕوو، سه‌ره‌تا خەڵکی یەمەن وایاندەزانی کە بۆردومان و شەڕە‌كان بۆ چەند ڕۆژێک دەبێت، به‌ڵام ئێستە ڕه‌وشه‌كه زۆر ئاڵۆز بووە‌ و درێژه‌ی كێشاوە و ئێستەش دامەزراوە مەدەنییەکان بوونەتە ئامانج کە هیچ پەیوەندییەکیان بە شەڕەوە نییە.
Top