بڕیاره سێشه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌رۆك كۆمارى توركیا سه‌ردانی ئێران بكات
بڕیاره له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی دا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ر دوو وڵات؛ كێشه‌كانى ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تى بیروڕا ئاڵ و گۆڕ بكه‌ن. سه‌ردانى سه‌رۆك كۆمارى توركیا بۆ ئێران له كاتێكدایه كه به توندى ره‌خنه‌ى له رۆڵى ئێران له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گرتووه.
سه‌رۆك كۆمارى توركیا هه‌فته‌ى رابردوو وێراى تۆمه‌تبار كردنى ئێران بۆ هه‌وڵدانى بۆ نفوزى به سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دا؛ رایگه‌یاندبووه كه هه‌وڵه‌كانى تاران بوه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كه ئه‌نقه‌ره ؛ ریازو هه‌ندێك له وڵاتانى عه‌ره‌بى كه‌نداو به‌یه‌كه‌وه بجه‌نگن.