چه‌كداره‌ خێڵه‌كییه‌كانى یه‌مه‌ن چوونه‌ ناو شارى موكه‌لا بۆ ده‌ركردنى تیرۆریستانى قاعیده‌

چه‌كداره‌ خێڵه‌كییه‌كانى یه‌مه‌ن چوونه‌ ناو شارى موكه‌لا بۆ ده‌ركردنى تیرۆریستانى قاعیده‌
شایه‌تحاڵه‌كان له‌ شاری موكه‌لاى رۆژهه‌ڵاتی یه‌مه‌نه‌وه‌ رایانگه‌یاند كه‌ چه‌كداره‌ خێڵه‌كییه‌كان به‌ كاروانێكی ئۆتۆمبیلی پیكاب گه‌یشتنه‌ شاری موكه‌لا له‌ پارێزگه‌ى حه‌زره‌مه‌وت له‌ رۆژهه‌ڵای یه‌مه‌ن پاش ئه‌وه‌ى ئه‌و شاره‌ له‌ لایه‌ن چه‌كداره‌كانی قاعیده‌وه‌ كۆنترۆلأ كراو ده‌ست به‌ سه‌ر ده‌زگه‌ فه‌رمییه‌كانیدا گیراو بانكی شاره‌كه‌ تاڵان كراو چه‌كداره‌كان به‌ندیخانه‌ى شاره‌كه‌یان شكاندو به‌ندكراوه‌كانیان به‌ره‌ڵڵا كرد.

هاوكات هه‌واڵه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتی یه‌مه‌ن ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ چه‌كداره‌ خێڵییه‌كان له‌ پارێزگه‌ى حه‌زره‌مه‌وت دوو سه‌ربازگه‌ى سوپای یه‌مه‌نیان به‌ ناوی بنكه‌ى شه‌حه‌رو ڕه‌یان كۆنترۆلأ كرد پاش ئه‌وه‌ى سه‌ربازه‌كان له‌و دوو سه‌ربازگه‌یه‌ كشانه‌وه‌، به‌وه‌یش نه‌یانهێشت ئه‌و دوو سه‌ربازگه‌یه‌ بكه‌ونه‌ چنگی چه‌كداره‌كانی قاعیده‌.

له‌ لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌ هاوكات سه‌رچاوه‌كان رایانگه‌یاند كه‌ له‌ ئاكامی بۆردومان كردنی مۆڵگه‌ى حووسییه‌كان له‌ شوێنه‌ جیاجیاكانی یه‌مه‌ن له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ سێزده‌ چه‌كدارى حووسی كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یش برینداربوون. له‌م كاتانه‌یشدا فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ دووه‌مین جار چه‌ك و خۆراكیان بۆ چه‌كداره‌كانی لیژنه‌ میللییه‌كان و لایه‌نگرانی شه‌رعیه‌ت له‌ شاری عه‌ده‌ن خسته‌ خواره‌وه‌ بۆیه‌ چه‌كداره‌ حووسییه‌كان سه‌رقاڵی بۆردومان كردنی ئه‌و شوێنانه‌ى شاری عه‌ده‌نن كه‌ چه‌ك و ئازووقه‌یان تێدا خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌و شه‌ڕى كۆڵان به‌ كۆڵان له‌و شوێنانه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌.
Top