رۆمانیا 6 كه‌سى به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ چوونه‌ ناو قاعیده‌ و داعش ده‌ستگیركرد

رۆمانیا 6 كه‌سى به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ چوونه‌ ناو قاعیده‌ و داعش ده‌ستگیركرد
له‌ وڵاتى رۆمانیا، شه‌ش كه‌س له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تى په‌یوه‌ندیكردن به‌ هه‌ر دوو رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده‌ و داعشه‌وه‌ ده‌ستگیركران. ده‌زگاى هه‌واڵگری رۆمانیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، به‌ بڕیارى دادگای بۆخارست شه‌ش كه‌س له‌و وڵاته‌ به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى هه‌وڵیانداوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده‌ و داعشه‌وه‌ بكه‌ن له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركران.

دادگای بۆخارست، ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ی وه‌كو ناحه‌ز له‌قه‌ڵه‌مداوه‌ و بڕیاریداوه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی سێ بۆ شه‌ش ساڵ رێگه‌ نه‌دات سه‌ردانی رۆمانیا بكه‌ن. به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانى ناو به‌یاننامه‌كه‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگری رۆمانیا، شه‌ش كه‌سه‌كه‌ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ داعشدا هه‌بووه‌، بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد و و چه‌كدار و خه‌ڵكی ئایدیۆلۆجی ره‌وانه‌ی نێو داعشیان ده‌كرد. وه‌ك له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، شه‌ش كه‌سه‌كه‌ خه‌ڵكى وڵاتانى دیكه‌ن و پاش ئه‌وه‌ى ده‌ستگیركراون، له‌ رۆمانیا ده‌رده‌كرێن و ره‌وانه‌ى وڵاته‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن.
Top