ئەمڕۆ دادگاییکردنی محەممەد مورسی بەڕێوەدەچێت

 ئەمڕۆ دادگاییکردنی محەممەد مورسی بەڕێوەدەچێت
دادگای میسر رۆژی یەکشەممە 5/4/2015 دانیشتنێکی دیکەی دادگاییکردنی محەممەد مورسی سەرۆکی لە دەسەڵاتخراوی ئەو وڵاتە و چەند تۆمەتبارێکی دیکە بەڕێوەدەبات.

ئاژانسە هەواڵییەکانی میسر بڵاویانکردووەتەوە، کە دانیشتنەکە بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆسێیەکە، کە تێیدا محەممەد مورسی و 10 کەس لە نزیکەکانی تۆمەتبارن بە ناردنی زانیاریی نهێنی میسر بۆ ئوردن.

(ئەحمەد عەبدولعاتی) بەرپرسی نووسینگەی مورسی و (ئەمین ئەلسیرفی) سکرتێری تایبەتی مورسی لەنێو تۆمەتباراندان.

محەممەد مورسی، سەرۆكی لەكارلابراوی میسر لە 3ی تەمموزی 2013 لەلایەن سوپای وڵاتەكەی و هاوكات لەگەڵ ناڕەزاییەكی جەماوەری لەدژی، لەكارلابراو چەند تۆمەتێكی ئاراستەكراوە.







رووداو
Top