حوسییەکان بەردەوامن لە هێرشبردن

 حوسییەکان بەردەوامن لە هێرشبردن
لەکاتێکدا وڵاتانی عەرەبی ئاماژە بە چڕکردنەوەی هەوڵەکانیان دەکەن بۆ لاوازکردنی حوسییەکانی یەمەن و وەستاندنیان لە هێرشکردن، بەڵام حوسییەکان لە هێرشکردن بۆ سەر ناوچەکانی باشووری ئەو وڵاتە بەردەوامن و لە شاری عەدەنیش شەڕی کۆڵان و نێو شەقامەکان لەنێوان حوسییەکان و لایەنگرانی سەرۆکی یەمەن دەستیپێکردووە.

ئۆپەراسیۆنی سەربازی بە سەرکردایەتی سعودیە بۆ سەر حوسییەکان و ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەکان، کە ماوەی ١١ رۆژە دەستیپێکردووە، وایکرد کۆنترۆڵکردنی شاری عەدەن لەلایەن حوسییەکانەوە دوابکەوێت، بەڵام هێشتا شەڕ لەو شارە دوورنەکەوتووەتەوە.

جگە لە هێرشی ئاسمانیی، وڵاتانی عەرەبی ئاماژە بەوەش دەکەن ئەوان هەوڵی گەیاندنی چەکیان داوە بۆ ئەوانەی شەڕ دژ بە حوسییەکان دەکەن و بۆ ئەو مەبەستەش لەرێگەی فڕۆکەوە چەکیان فڕێداوەتەوە خوارەوە. بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا هێرشی حوسییەکان نەوەستاوە و بەردەوامن لە هێرشکردن و شاری عەدەنیش لەژێر مەترسیدایە و شەڕی کۆڵان بە کۆڵان بەردەوامە.









رووداو
Top