ئۆباما گه‌شبینه‌ به‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ ئێران بگه‌نه‌ رێكه‌وتنی كۆتایی

ئۆباما گه‌شبینه‌ به‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ ئێران بگه‌نه‌ رێكه‌وتنی كۆتایی
كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه‌ باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕوای وایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت بگاته‌ رێككه‌وتنێكی كۆتایی له‌ گه‌ڵ ئێران له‌ سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌ مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو . ئیریك شۆلته‌ز گوته‌بێژ به‌ناوی كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ زیاتر كار بكه‌ین له‌و چوارچێوه‌یه‌ كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو پێیگه‌یشتیین .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا هیچ رێككه‌وتنێك مۆر ناكات هه‌ره‌شه‌ له‌ ئاسایشی ئیسرائیل بكات . بنیامێن نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل چه‌ند جارێك رایگه‌یاندووه‌ كه‌ رێككه‌وتن له‌ گه‌ڵ ئێران كارێكه‌ هه‌ره‌شه‌ له‌ ئاسایشی ئیسرائیل ده‌كات.

ئه‌مه‌ریكا دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی له‌ناوچه‌كه‌ وتووێژی كرد له‌وانه‌ به‌حره‌ین و كوێت و قه‌ته‌ر و ئیمارات ، بۆ ئه‌وه‌ی ورده‌كاریه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ببینن . هه‌روه‌ها ئۆباما ژماره‌یه‌ك گه‌وره‌ به‌رپرسانی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پیران بانگێشت كرد بۆ تاوتۆی كردنی رێككه‌وتنه‌ به‌راییه‌كه‌ی له‌ گه‌ڵ ئێران .
Top