تیرۆریستانى داعش 70 كه‌سیان له‌ سوریا گوله‌باران كرد

تیرۆریستانى داعش 70 كه‌سیان له‌ سوریا گوله‌باران كرد
رامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سووريا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، له‌ پێنج رۆژی رابردوودا له‌ چه‌ند شارێكى سووریا، تیرۆریستانى داعش ، 70 كه‌سیان گوله‌بارانكردووه‌ كه‌ زۆربه‌یان هه‌رزه‌ كارن.

عه‌بدولڕه‌حمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، زۆرینه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ كه‌ تیرۆریستانى داعش گوله‌بارانیان كردوون، خه‌ڵكی ناوچه‌كانی حه‌مما، ریف و حمس و دێره‌زوورن له‌ نێو كه‌سه‌ گولله‌بارانكراوه‌كانیشدا كه‌سانى هه‌رزه‌ كار كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ خوارووى هه‌ژده‌ ساڵیه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى روانگه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌ هۆكارى گولله‌بارانكردنى حه‌فتا كه‌سه‌كه‌ نه‌دا.
Top