راوێژكاری خامنه‌ئی: رێككه‌وتننامه‌ی لۆزان به‌مردووی له‌دایكبوو
شه‌ریعه‌تمه‌داری، له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی فارس وتویه‌تی: " رێككه‌وتننامه‌ی لۆزان واتا ئێمه ئه‌سپه‌كه‌مان رادهستكردو ته‌نیا ئاوسارهكهیمان به‌ده‌سته‌وه ماوه".
هه‌روه‌ها پێیوایه ئێران له به‌رامبه‌ر داواخوازییهكانی رۆژئاوا خۆی به‌ده‌سته‌وه‌داوه و هه‌موو سازشێكی قبووڵكردوه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستكه‌وتێكی هه‌بێت.
به‌پێی رێككه‌وتنی له‌یه‌كگه‌یشتنی لۆزان له نێوان ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی 5+1، تاران چالاكییه ناوه‌كییه‌كانی بۆ 10 ساڵ هه‌ڵده‌په‌سێرێت و هاوكات ناوه‌نده‌كانی پیتاندنی یۆڕانیۆم له 16 هه‌زاره‌وه بۆ شه‌ش هه‌زار كه‌م ده‌كاته‌وه.