2320 هێرشی ئاسمانی كراونەتە سەر داعش
دوای نزیكبوونەوەی هێزەكانی داعش لە شاری هەولێر، باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریدا ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی هێرشی ئاسمانیی بكەنە سەر هێزەكانی داعش.
ئەو هێرشە ئاسمانیانەی داعش كە لە 8ی ئابی 2014 دەستیانپێكردووە، خەرجییەكانی لەسەر حكومەتی ئەمریكا یەك ملیار و 83 ملیۆن دۆلار بووە .
فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا لەو هێرشانەدا، زیاتر چەكە قورسەكانی داعش و ژێرخانی ئابووری و شوێنەكانی بەرهەمهێنانی نەوت و بەرەكانی شەڕیان كردووەتە ئامانج.
رووداو