توركیا هەوڵدەدات هاونیشتیمانیانی لە یەمەن رزگار بكات

توركیا هەوڵدەدات هاونیشتیمانیانی لە یەمەن رزگار بكات
لەو كاتەی بۆردومان كردن و ئۆپەرەسیۆنەكان بۆ سەر یەمەن بەردەوامە، سوپای توركیا دەستی بە جموجۆل كرد بۆ رزگاركردنی هاونیشتشمانیانی توركیا لەو ووڵاتە.
ئەو كەشتی یە سەربازیەی توركیا كە نزیك یەمەن بووەتە پلانی وایە سبەی لە بەرەبەیاندا هاونیشتیمانی یە توركەكان لە عەدەن رزگار بكات.
بە گوێرەی هەواڵەكەی سەمانیۆڵو، ئەم كەشتی یە لە 18 كانوونی دووەمی ئەمساڵ لە توركیاوە بەرێكەوتووە بۆ یەمەن بە مەبەستی رزگاركردنی 59 هاونیشتیمانی. بەڵام لەبەر سەڵامەتی هاونیشتیمانیەكان ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنەكە لەوانەیە دوابخرێت.
نزیكەی 175 هاونیشتیمانی توركی تریش لە سەنعا گیریان خواردووە و هەوڵدەدرێت بە رێگەی ئاسمانی رزگار بكرێن. ئەمرۆ 150 هاونیشتیمانی توركی روویان كردە فرۆكەخانەی سەنعای پایتەختی یەمەن بە مەبەستی رزگاربوون و گەرانەوەیان بۆ توركیا بەڵام لەبەر قەڵەباڵغی فرۆكەخانەكە نەتوانرا رزگار بكرێن و بۆ كاتێكی تر دواخرا.
Top