حوسییه‌كان چوونه‌ته‌ ناوه‌ندى شارى عه‌ده‌ن و شه‌ڕوپێكدادانیش به‌رده‌وامه‌

حوسییه‌كان چوونه‌ته‌ ناوه‌ندى شارى عه‌ده‌ن و شه‌ڕوپێكدادانیش به‌رده‌وامه‌
له‌ یه‌مه‌ن چه‌كدارانى حوسى گه‌یشتنه‌ ناوه‌ندى شارى عه‌ده‌ن دووه‌م گه‌وره‌ شارى ئه‌و وڵاته‌ كه‌ له‌ ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى سه‌ر به‌ سه‌رۆكى یه‌مه‌ن بوو ، هاوكات شه‌ڕوپێكدادانیش له‌ شاره‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ . شاهید حاڵه‌كانیش رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كى زۆرى ته‌رۆم له‌ ناو شه‌قامه‌كاندا كه‌وتوون .

ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى شارى عه‌ده‌ن له‌ لایه‌ن چه‌كدارانى حوسییه‌وه‌ له‌ دوێنێوه‌ ده‌ستیپێكرد كه‌ به‌ تانك و چه‌كى قورسه‌وه‌ چوونه‌ ناو شاره‌كه‌ . هاوكات هێرشى فرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى بۆ سه‌ر حوسییه‌كان بۆ رۆژى ده‌یه‌م به‌رده‌وامه‌ و دوێنێ چه‌ند شوێنێكى گرنگى چه‌كدارانى حوسییان له‌ سه‌نعا و نزیك عه‌ده‌ن و چه‌ند شارێكى دیكه‌ بۆردومان كرد .
Top