هێرشدەکرێتە سەر بارەگای ئاسایشی ئیستەنبوڵ
به گوێره‌ی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وانه‌ی كه هێرشیان كردووه دوو كه‌سن و دوای وه‌ڵامدانه‌وه له لایه‌ن ئاسایشه‌وه شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌كی كه‌م ڕوویداوه‌و یه‌كێك له هێرشبه‌ره‌كان كوژراوه‌و ئه‌وه‌ی تر هه‌ڵهاتووه‌و پۆلیسێكی توركیش به سووكی بریندار بووه.
والی ئیسته‌نبوڵ، وه‌سیپ شاهین ووتی: پێش كه‌مێك به‌ر له ئێستا هێرشكراوه‌ته سه‌ر باره‌گای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی ئیسته‌نبوڵ له لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه كه یه‌كێكیان ئافره‌ت بوو، له ئه‌نجامی رووبه‌روبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئاسایش‌دا هێرشبه‌ره ئافره‌ته‌كه كه هه‌ڵگری چه‌ك و بۆمب بووه‌و كوژراوه‌و ئه‌وه‌ی تریش هه‌ڵهاتووه، له ئه‌نجامدا پۆلیسێكمان به سووكی بریندار بووه.