ناتانیاهۆ: رێگای بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بۆ ئێران خۆشدەکرێت

 ناتانیاهۆ: رێگای بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بۆ ئێران خۆشدەکرێت
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 لە لۆزانی سویسرا رایگەیاند، ئەو دانوستاندنانە رێگای بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بۆ ئێران خۆشدەکەن و لەبەرامبەردا ئیسرائیل هەموو رێگایەک دەگرێتە بەر بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە دانیشتنی کردنەوەی پەرلەمانی نوێی ئیسرائیلدا، گوتی : "گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئێمە لە داهاتوودا، ئەو ئێرانەیە کە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دەدات، کە وا دێتە پێش چاو دانوستاندنەکانی لۆزان رێگا بۆ ئەو کارە خۆش دەکات".

وەک ئاماژەدانێکی ناڕاستەوخۆش بۆ ئەمریکا، گوتی :" تەنانەت دۆستە زۆر نزیکەکانیشمان لە هەموو پرسەکاندا لەگەڵ ئێمە هاوڕانین".

وڵاتانی خۆرئاوا لە هەوڵی ئەوەدان رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران واژۆ بکەن، کە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی دوابخات.






رووداو
Top