ئێران داوای هاوکاریی لە سعودیە دەکات

 ئێران داوای هاوکاریی لە سعودیە دەکات
حکومەتی ئێران داوادەکات لەگەڵ سعودیە بۆ چارەسەری قەیرانی یەمەن پێکەوە هاوکاریی بکەن.

لە حاڵێکدا هێرشی ئاسمانی سعودیە و هاوپەیمانانی بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن بەردەوامە، بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت تاران و ریاز دەتوانن هاوکاربن بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی یەمەن.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە کە حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی سەردانی بۆ کوەیت بە رۆژنامەنووسانی گوتووە خوازیاری ئەوەن کە هەموو لایەنە ناکۆکەکانی یەمەن بچنە سەر مێزی دانوستاندن و "ئێران و سعودیەیش دەتوانن بۆ چارەسەری قەیرانی یەمەن پێکەوە هاوکاری بکەن".

ئەوە لە کاتێکدایە کە سعودیە، ئێرانی تۆمەتبار کردووە بە دەستوەردانی سەربازی لە یەمەن، بەڵام ئێران ئەوە رەتدەکاتەوە و دەڵێت یارمەتییەکانی بۆ حوسییەکان تەنیا مرۆیین.








رووداو
Top