به‌هۆی هێرشی ئاسمانی 40 كه‌س له‌ كه‌مپێكی په‌نابه‌ران له‌ یه‌مه‌ن كوژران

به‌هۆی هێرشی ئاسمانی 40 كه‌س له‌ كه‌مپێكی په‌نابه‌ران له‌ یه‌مه‌ن كوژران
به‌ هۆى هێرشى ئاسمانى هاویه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌ سه‌رپه‌رستى سعوودیه‌ له‌ دژى حوسییه‌كان له‌ یه‌مه‌ن بۆ سه‌ر كه‌مپێكى په‌نابه‌ران له‌ باكورى ئه‌و وڵاته‌ و نزیك سنورى سعوودیه‌؛ چل كه‌س كوژران و نزیكه‌ی دووسه‌دو په‌نجا كه‌سیش بریندار بوون.

گووته‌بێژێكى رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: كه‌ تاكو ئێستا به‌ روونى دیار نییه‌ كه‌ چه‌ند كه‌س له‌ هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى و چه‌ندینش له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان كوژراون. شایه‌نى باسه‌ په‌نابه‌رانى یه‌مه‌ن له‌ماوه‌ى ده‌ ساڵ شه‌ڕو پێكدادان له‌ نێوان حكومه‌تى یه‌مه‌ن و حوسییه‌كان له‌و كه‌مپه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ كۆچبه‌رانى رۆژئاواى ئه‌فریقیا له‌و كه‌مپه‌دان.
Top