فرۆكه جه‌نگییه‌كانى رژێمی سوریا شارى ئیدلبیان بۆردومانكرد
روانگه‌ى سووریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایگه‌یاند، فرۆكه جه‌نگییه‌كانى رژێم له‌و هێرشه ئاسمانییاندا هه‌ر یه‌كه له ناوچه‌كانى سرمین و نیرب له ریفى باكوورى شارى ئیدلیب و ناوچه‌ى بنش نزیك له شاره‌كه‌یان بۆردومانكردووه. هاوكات به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه چالاكوانان له شاره‌كه بڵاویانكردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانى رژێم به چڕى ده‌ستیان به بڵاوبوونه‌وه له نزیك شارى ئیدلیب كردوون و رژێمیش هێزى پشتیوانى بۆیان ره‌وانه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن دووباره شاره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه. شاری ئیدلب دوای شه‌ڕێكی قورسی چوار رۆژه له‌نێوان سوپای سووریا و چه‌كداران، له‌ژێر ده‌ستی سوپای سووریا ده‌رهێنرا و به‌ته‌واوی كه‌وته ده‌ست چه‌كداران.