بۆ رۆژی چواره‌م ئۆپراسیۆنی گه‌رده‌لوولی راپێچان له‌ دژی حوسییه‌كان به‌رده‌وامه‌

بۆ رۆژی چواره‌م ئۆپراسیۆنی گه‌رده‌لوولی راپێچان له‌ دژی حوسییه‌كان به‌رده‌وامه‌
بۆ رۆژی چواره‌م له‌ ئۆپراسیۆنی گه‌رده‌لوولی راپێچان فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان كه‌ سعودییه‌ رێبه‌رایه‌تی ده‌كات ، به‌رده‌وامن له‌ بۆردومانكردنی ئامانج و مۆڵگه‌كانی حوسییه‌كان له‌ یه‌مه‌ن . گوته‌بێژ به‌ناوی هاوپه‌یمانی سه‌ربازی كه‌ ده‌ وڵات له‌ خۆ ده‌گرێت رایگه‌یاند كه‌ هێرشه‌كان زۆربه‌ی مووشه‌كه‌كانی ده‌ستی حوسییه‌كانی له‌ یه‌مه‌ن له‌ناوبرد .

دوێنێ سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز له‌ وته‌یه‌كدا له‌ دانیشتنی كردنه‌وه‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له‌ شه‌رم شێخ رایگه‌یاند كه‌ هه‌ڵمه‌ته‌ سه‌ربازییه‌كان بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت تا سه‌قامگیری و ئه‌من و ئاسایش بۆ ئه‌و وڵاته‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ .

ئه‌م هێرشه‌ی هاوپه‌یمانان وه‌ك وه‌ڵامێك بوو بۆ وه‌ستاندنی حوسییه‌كان له‌ پێشره‌وی به‌ره‌و عه‌ده‌ن به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و هێرشه‌ ئاسمانییانه‌ نه‌یانتوانیوه‌ پێشره‌وی حوسییه‌كان بوه‌ستێنن .
Top