ره‌فسه‌نجانی ئۆپه‌ڕاسیۆنی دژی حوسییه‌كان به‌ هه‌ڵه‌ و مه‌ترسیدار له‌قه‌ڵه‌م دا

ره‌فسه‌نجانی ئۆپه‌ڕاسیۆنی دژی حوسییه‌كان به‌ هه‌ڵه‌ و مه‌ترسیدار له‌قه‌ڵه‌م دا
سه‌رۆكی كۆڕی دیاری كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانانی عه‌ره‌بی به‌ سه‌رپه‌رشتیی سعوودیه‌ بۆ سه‌ر حوسییه‌كان له‌ یه‌مه‌ن ده‌ڵێت كارێكی هه‌ڵه‌ و مه‌ترسیداره‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمی ئێران (ئیرنا) سه‌رۆكی كۆڕی دیاری كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن به‌ سه‌رپه‌رشتیی سعوودیه‌ی ئیدانه‌ كرد و گوتی؛ هێرشه‌كانی ئاسمانی دژی حوسییه‌كان هه‌ڵه‌یه‌ و مه‌ترسیداره‌.

به‌ داخه‌وه‌ چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی به‌ هۆی چه‌ند ده‌نگۆیه‌كی بێ بنه‌ماوه‌ یه‌مه‌ن بۆردومان ده‌كه‌ن و ئه‌وان ئێستا له‌گه‌ڵ ئاگر یاری ده‌كه‌ن.
Top