پوتین: پشتیوانى له‌ سه‌ربه‌خۆیی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ین

پوتین: پشتیوانى له‌ سه‌ربه‌خۆیی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ین
ڤێلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆمارى روسیا له‌ په‌یامێكدا بۆ یه‌كێتى عه‌ڕه‌ب رایگه‌یاند: كه‌ وڵاته‌كه‌ى پشتیوانى له‌ سه‌ربه‌خۆیى فه‌ڵه‌ستین ده‌كات كه‌ پایته‌خته‌كه‌ى له‌ ئورشه‌لیمى رۆژئاوا بێت.

له‌ گۆڤارى ئێسپوتنیكى فه‌ڕه‌نسیدا هاتووه‌ كه‌ روسیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هاوكارییه‌كانى بۆ گه‌یشتن به‌ دامه‌زراندنى وڵاتى سه‌ربه‌خۆى فه‌ڵه‌ستین؛ له‌ رێگاى گفتوگۆكانى دوولایه‌نه‌ و چه‌ند لایه‌نه‌ و له‌ لایه‌ن گرووپى نێوانگێرى چوارلایه‌نه‌.

مه‌به‌ست له‌ گرووپى نێوانگێڕى چوارلایه‌نه‌؛ روسیا؛ ئه‌مه‌ریكا؛ یه‌كێتى ئه‌وروپاو ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیه‌ كه‌ له‌ ساڵى 2002 دامه‌زراو ئامانج له‌ دامه‌زراندنى؛ گه‌یشتن به‌ ئاشتێكى دوورودرێژ له‌ نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینه‌.

سه‌رۆك كۆمارى روسیا هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هاوكارى زیاتر له‌ نێوان گرووپى چوارلایه‌نه‌و یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌بێت و ئاماده‌یى مۆسكۆشى بۆ هاوكارى كردنى زیاترى یه‌كێتى ئه‌وروپا راگه‌یاند.

له‌لایه‌كى تر لۆران فابیۆس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند: كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌نیازه‌ پرۆژه‌یاسایه‌ك پێشكه‌شى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بكات كه‌ سنورێك بۆ دانوستانه‌كانى نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین دیارى بكات.

هه‌روه‌ها ئۆمێده‌وار بووه‌ كه‌ ئه‌مجاره‌ ئه‌مه‌ریكا دژایه‌تى ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ ناكات، شایه‌نى یاسه‌ فه‌ڵه‌ستین له‌هه‌وڵدایه‌ كه‌ وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێنێت كه‌ پایته‌خته‌كه‌ى ئورشه‌لیمى رۆژئاوا بێت و خوازیارن كه‌ ئیسرائیل بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و سنوورانه‌ى كه‌ له‌ ساڵى هه‌زارونۆسه‌دو شه‌ست و حه‌وت؛ بۆى ده‌ست نیشان كرابووه‌.
Top