دادگاى میسر 4 كه‌سى به‌ تۆمه‌تی سیخۆریكردن بۆ ئیسرائیل زیندانی كرد

دادگاى میسر 4 كه‌سى به‌ تۆمه‌تی سیخۆریكردن بۆ ئیسرائیل زیندانی كرد
سه‌رچاوه‌كانی دادوه‌رى له‌میسر رایگه‌یاند دادگای باڵای تاوانه‌كان سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایى بۆ سێ كه‌س و سزای 15 ساڵی بۆ كه‌سێكی دیكه‌ بڕیوه‌ته‌وه‌ به‌تۆمه‌تی سیخوریكردن بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل ناسراو به‌ موساد ، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی وێرای پشتراستركردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ دادگا سزای بۆ دو ئه‌فسه‌ری ئیسرائیلی به‌ بێ ئاماده‌بونیان له‌به‌رده‌م دادگا بریوه‌ته‌وه‌و داوای قه‌ره‌بوی هه‌شتا هه‌زار یۆرۆش وه‌ك قه‌ره‌بوی ئاشكراكردنی نهێنیه‌كانی هه‌واڵگری میسری كردوه‌، هه‌روه‌ها تۆمه‌تباره‌كه‌ی میسریش به‌قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی بری ده‌ هه‌زار یۆرۆ جگه‌ له‌زیندانی كردنى هه‌تا هه‌تایى سزاداوه‌ .
Top