بایدن و عەبادی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
بەپێی راگەیێنراوێکی نووسینگەی بایدن، لە پەیوەندییەدا باسی پرۆسە سەربازییە بەردەوامەكانیان لە سەرانسەری عێراقدا كردووە بە وانەی پارێزگای ئەنبارو سەڵاحەدینیشەوە. لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە "جێگری سەرۆك دەستخۆشی لەسەرۆك وەزیران عەبادی كرد بۆ سەركردایەتیكردنی لە ئاراستەكردنی پرۆسەكان بۆ پاككردنەوەی تكریت لە داعش".
راگەیێنراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بایدن و عەبادی پشتیوانیی خۆیان بۆ هەماهەنگی بەردەوامی نێوان حكومەتی عێراق و هاوپەیمانان دەربڕیوە.لای خۆشیەوە بایدن پشتیوانیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای بۆ ئاسایشی عێراق لەژێر رۆشنایی رێككەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی و رێزی تەواو لە سەروەری و سەربەخۆیی عێراق دووپاتکردووەتەوە.
رووداو