به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا: ئاماده‌ى هاوكاریى زیاترین بۆ یه‌مه‌ن

به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا: ئاماده‌ى هاوكاریى زیاترین بۆ یه‌مه‌ن
رۆژنامه‌ى ووڵ ستریت جۆڕناڵ بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌ سوپاى ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ ده‌بێت بۆ هاوكاریی زیاترى هه‌واڵگرى؛ بۆمب و دابین كردنى سووته‌مه‌نى بۆ فرۆكه‌كانى جه‌نگى له‌ یه‌مه‌ن.

هاوكات بێرنات میهان گووته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: كه‌ باراك ئۆباما و مه‌لیك سه‌لمان رێككه‌وتون له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئارامى بگه‌ڕیننه‌وه‌ بۆ یه‌مه‌ن له‌ رێگاى گفتوگۆكانى سیاسیى به‌ هاوكارى رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و وڵاتانى تر.

له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌ به‌رپرسێكى باڵاى سعوودیه‌ به‌ رۆژنامه‌ى ووڵ سترێت جۆڕناڵى راگه‌یاندووه‌ كه‌ سوپاى سعوودیه‌ كۆنتڕۆڵى ئاسمانى یه‌مه‌نى به‌ ته‌واوه‌تى له‌ ده‌ست گرتووه‌.

هه‌روه‌ها ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌حمه‌د عسێرى گووته‌بێژى سوپاى سعوودیه‌ له‌ كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هاوپه‌یمانان له‌ قۆناغى ئێستادا؛ به‌نیاز نیین كه‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنى وشكانى ئه‌نجام بده‌ن؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویستى كرد هێزه‌كانى وشكانى سعوودیه‌ و وڵاتانى هاوپه‌یمانان ئاماده‌ن كه‌ وه‌ڵامى هه‌ر جۆره‌ داگیركارێك بده‌نه‌وه‌.
Top