بان كى مۆن: گه‌رده‌لوولى راپێچان له‌سه‌رداواى سه‌رۆك كۆمارى یاسایى یه‌مه‌ن ده‌ستى پێكرد

بان كى مۆن: گه‌رده‌لوولى راپێچان له‌سه‌رداواى سه‌رۆك كۆمارى یاسایى یه‌مه‌ن ده‌ستى پێكرد
بان كى مۆن سكرتێرى گشتى رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ گفتوگۆیه‌ك له‌ گه‌ڵ كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ڕه‌بییه‌ رایگه‌یاند: كه‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنى راپێچان به‌سه‌رپه‌رشتیی سعودیه‌ له‌ سه‌ر داواى عه‌بد ره‌به‌ مه‌نسور هادى سه‌رۆك كۆمارى یاسایى یه‌مه‌ن ده‌ستى پێكرد.

بان كى مۆن هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: كه‌ له‌ گه‌ڵ شازاده‌ سعوود فه‌یسه‌ل وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه‌ ورده‌كارى ئۆپه‌ڕاسیۆنى گه‌رده‌لوولى راپێچانى تاوتۆێ كردووه‌ و نیگه‌رانى خۆشى ده‌ربڕى له‌ دروستبوونی گرژى و ئاڵۆزى له‌ یه‌مه‌ن له‌ لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه‌.
Top