ئۆباما و مێركل: پێویسته‌ ئێران له‌باره‌ى پرسى ئه‌تۆمى بڕیارى جدى بدات

ئۆباما و مێركل: پێویسته‌ ئێران له‌باره‌ى پرسى ئه‌تۆمى بڕیارى جدى بدات
به‌ پێى به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ كۆشكى سپى ئه‌مه‌ریكا بڵاوى كردوه‌ته‌وه‌؛ باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌ گفتوگۆیه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌ گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركل راوێژكارى ئه‌ڵمانیا؛ وێراى دووپاتكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران؛ رایگه‌یاند: كه‌ پێویسته‌ ئێران سه‌باره‌ت به‌ هه‌ندێك ناكۆكییه‌كانى نێوانیان بڕیارى جدى بدات.

به‌ پێى ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز؛ لۆران فابیۆس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نساش به‌رله‌ سه‌ردانى بۆ شارى لۆزانى سویسرا ؛ داواى له‌ ئێران كرد كه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسى ئه‌تۆمى وڵاته‌كه‌ى زیاتر هاوكارى وڵاتانى زلهێز بكات.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دیپلۆماته‌كانى باڵاى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌ سویسرا به‌رده‌وام بوون له‌ گفتوگۆكانى تایبه‌ت به‌ پرسى ئه‌تۆمى ؛ به‌ ئامانجى گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنێكى سیاسیى.
Top