خه‌ڵكی سه‌نعا: به‌درێژایی شه‌و بۆردومانی فڕۆكه‌كان به‌رده‌وامه‌

خه‌ڵكی سه‌نعا: به‌درێژایی شه‌و بۆردومانی فڕۆكه‌كان به‌رده‌وامه‌
دانیشتوانی سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن، بە درێژایی شه‌و له‌ ژێر بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمان به‌ سه‌ركردایه‌تی سعودیه‌ به‌ڕێ ده‌كه‌ن.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری دانیشتوانی سه‌نعای پایته‌خت بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان به‌ درێژایی شه‌وی هه‌ینی تاوه‌كوو به‌ره‌ به‌یان له‌ بۆردومان كردن به‌رده‌وام بوون.

یه‌كێك له‌ دانیشتووانه‌كان ده‌ڵێت بۆردومانه‌كان بۆ سه‌ر به‌ره‌ی رۆژئاوای پایته‌خت زۆر به‌چڕی بووه‌ و گوێ بیستی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ بووه‌.

ئاماژه‌یداوه‌ كه‌ بنكه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی نیشتمانی سه‌ر به‌ حكوومه‌ت ده‌كه‌وێته‌ به‌ره‌ی رۆژئاوا.
Top