ئه‌مریكا هاوكاری سعودییه و وڵاتانی كه‌نداو ده‌کات له حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بده‌ن
به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌مریكا كه دره‌نگانی شه‌وی چوارشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه، ده‌ڵێت ئه‌مریكا “هاوكاری لۆجستی و هه‌واڵگری” پێشكه‌ش به سعودییه و وڵاتانی به‌شدار له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی دژ به حوسییه‌كاندا ده‌كات.
هێرشه ئاسمانییه‌كانی سعودییه بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن كاژێر ٧ ی ئێواره چوارشه‌ممه به‌كاتی واشنتن له‌لایه‌ن باڵیۆزی سعودییه‌وه له واشنتن، عادل ئه‌لجوبه‌یر راگه‌یه‌ندرا.
ئه‌لجوبه‌یر گوتی “هه‌ر شتێك پێویست بێت ده‌یكه‌ین” بۆ به‌رگریكردن له خه‌ڵكی یه‌مه‌ن و “حكومه‌تی شه‌رعی” یه‌مه‌ن.
به‌یاننامه‌كه‌ی گوته‌بێژی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا، بێرنادێت میهان، ده‌ڵێت “ئه‌مریكا به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كرده سه‌ربازییانه‌ی ئێستا ده‌كات كه حوسییه‌كان دژی حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی یه‌مه‌ن گرتویانه‌ته‌به‌ر. ئه‌م كرادارانه ناسه‌قامگیری و ئاژاوه‌یه‌كی به‌ربڵاویان بڵاوكردۆته‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر سه‌لامه‌ت و خۆشگوزارانی خه‌ڵكی یه‌مه‌ن دروستكردووه.
چه‌كداره حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، توانیوویانه كۆنترۆڵی سه‌نعای پایته‌خت، ته‌عز، سێیه‌م گه‌وره‌ترین شاری وڵاته‌كه، و عه‌ده‌ن و فرۆكه خانه‌ی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی وڵاته‌كه بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده ماری هارف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌م هه‌فته‌یه به ڕووداوی راگه‌یاند كه ئێرانییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع بوونیان نییه تا “فه‌رمانبده‌ن و كۆنترۆڵی”ی ئه‌و چه‌كداره شیعانه‌بكه‌ن. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن، عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵه‌ح، پاڵپشتی خۆی بۆ چه‌كداره حوسییه‌كان ده‌ربڕیبوو.
ئه‌مریكا ده‌ڵێت كاردانه‌وه سه‌ربازییه‌كه‌ی وڵاتانی كه‌نداو له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی هه‌ڵهاتووی یه‌مه‌ن، عه‌بدۆ مه‌نسور هادییه، كه هێشتا واشنتن به سه‌رۆكی شه‌رعی وڵاته‌كه‌ی داده‌نێت.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی یه‌مه‌ن “له‌سه‌ر كه‌ناری شه‌ڕی ناوخۆییه”. پسپۆڕان ده‌ڵێن ئاسان نییه كه ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی سوونی كه‌نداو بتوانێت بارودۆخی یه‌مه‌ن ئاسایی بكاته‌وه ئه‌گه‌ر نه‌بێته هۆی قوڵبوونه‌وه‌ی زیاتری ململانێ تائیفییه‌كان له‌و وڵاته.
رووداو