هێرشی سەربازی کەنداو لە یەمەن دەستیپێکرد
هێرشەکان لەلایەن هاوپەیمانێتییەک بە سەرکردایەتی سعودیە ئەنجامدراون و تێیدا سعودیە بە ١٠٠ فڕۆکەی جەنگی بەشداری دەکات.
هەریەکە لە وڵاتانی، کوەیت، ئیمارات، قەتەر و بەحرەین لە کەنداو، هەروەها میسر، سودان پاکستان، ئوردن و مەغریب بەشداری لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەکەن.
ئاژانسەکانی هەواڵی سعودیە باس لەوە دەکەن : "هێرشەکان تەنها بۆ سەر یەک شار یان یەک ناوچە نابن، بەڵکو بەردەوام دەبن تاوەکو ئامانجی کۆتایی دەپێکن".
باس لەوەش دەکرێت کە سعودیە ئەمریکای لەو هێرشانە ئاگادارکردووەتەوە و باراک ئۆباماش لەو بارەیەوە لەلایەن سعودیەوە زانیاری پێدراوە.
کۆشکی سپی پشتیوانی خۆی بۆ هێرشە ئاسمانییەکان و ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیمانێتی کەنداو راگەیاندوە، و دەڵێ هاوکارییەکان بۆ ئەو هێرشە لۆجیستی و هەواڵگری دەبێ.
باڵوێزی سعودیە لە واشنتۆن لەمبارەیەوە دەڵێ :" هێرشی ئاسمانی دوایین بژاردە بوو بەکارمان هێناوە".
جگە لە هێرشی ئاسمانی سعودییە بە ١٥٠ هەزار سەربازەوە خۆی بۆ هێرشی زەمینیش ئامادەکردووە.
رووداو