وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى یه‌مه‌ن داوا له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات له‌ دژی حوسییه‌كان بوه‌ستنه‌وه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى یه‌مه‌ن داوا له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات له‌ دژی حوسییه‌كان بوه‌ستنه‌وه‌
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى یه‌مه‌ن داواى له‌ وڵاتانى كه‌نداو كرد كه‌ رێگرى بكه‌ن له‌ پێشڕه‌وییه‌كانى شیعه‌كانى حوسى به‌ره‌و باشوورى ئه‌و وڵاته‌. چه‌كداران له‌ رۆژانى شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ شارى ته‌عز گه‌وره‌ترین شارى یه‌مه‌نیان داگیر كرد و له‌ شارى عه‌ده‌نیش نزیك بوونه‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش هۆشداریداوه‌ كه‌ یه‌مه‌ن له‌ به‌ره‌به‌رى شه‌ڕى ناوخۆدایه‌. ریاز یاسین وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى یه‌مه‌ن به‌ رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌تى راگه‌یاندووه‌ كه‌ داواى له‌ شه‌ش وڵاتى ئه‌نجوومه‌نى هاریكارى كه‌نداو كردووه‌ كه‌رێگر بن له‌ پێشڕه‌وییه‌كانى حوسییه‌كان. هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له‌ ئه‌مه‌ریكا گرت و داوای له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نى هاریكارى كه‌نداو كرد كه‌ ناوچه‌یه‌كى دژه‌ فڕین له‌ یه‌مه‌ن دابمه‌زرێنن .

شایه‌نى باسه‌ به‌هێزبوونى حوسییه‌كان بوه‌ته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌نجوومه‌نى هاریكارى كه‌نداو به‌ تایبه‌ت سعوودییه‌ هه‌ست به‌ مه‌ترسى بكه‌ن و حوسییه‌كان تۆمه‌تبارده‌كه‌ن كه‌ به‌مه‌به‌ستى پشتیوانى كردن له‌ ئێران ده‌جه‌نگن. له‌به‌رامبه‌ردا ئێران و حوسییه‌كان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌.
Top