ئه‌مریكا هێزه‌كانی له‌یه‌مه‌ن كشانده‌وه
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان له یه‌مه‌نه‌وه، هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌پاش گرژبوونی زیاد له‌سنوری بارودۆخی ئه‌منی ئه‌و وڵاته دێت. دۆخه‌كه داڕوخاوه‌و، چاره‌سه‌ری سیاسیش ئه‌سته‌م بووه.
ڕۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی”عه‌ده‌ن” به‌پشت به‌ستن به‌سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كانی نوسیویه‌تی: ” فڕۆكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بارهه‌ڵگر، ته‌واوی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان و كه‌لوپه‌له‌كانیانی هه‌ڵگرت و گواستنیه‌وه بۆ وڵاتی جیبۆتی”.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا داوای له‌حوسییه‌كان و “عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح” سه‌رۆكی پێشوی یه‌مه‌ن كردبوو، كه‌واز بهێنن له هاندانی توندوتیژی. له‌كاتێكدا دۆخی وڵاته‌كه له‌داڕمان نزیك بووه‌ته‌وه.
پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و بنكه سه‌ربازییه، له‌پاش شكستی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌و شاره دێت له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه. هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی بۆردوومانی نوسینگه‌كانی “عه‌بدڕه‌به مه‌نسور هادی” سه‌رۆك كۆماری یه‌مه‌نیان كرد له‌شاری عه‌ده‌ن.
له‌پاش ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی سه‌نعای پایته‌خت له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته له كرده‌وه‌یه‌كی هه‌واڵگریدا برایه شاری عه‌ده‌ن، ده‌یه‌وێ ئه‌و شاره وه‌ك پایته‌خت بۆ ڕایی كردنی كاره‌كانی به‌كار بهێنێت.