له مه‌ككه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ئاوی زه‌مزه‌می ساخته‌دا ده‌گیرێت

له مه‌ككه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ئاوی زه‌مزه‌می ساخته‌دا ده‌گیرێت
له‌میانه‌ی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر كۆگایه‌كی یه‌كێك له‌ هۆتێله‌كان، شاره‌وانیی ناوچه‌ی ئه‌جیادی فه‌رعی له‌شاری مه‌ككه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له‌ چوار هه‌زار لیتر ئاوی زه‌مزه‌می ساخته‌دا گرت و سه‌رجه‌م ئه‌و بڕه‌ ئاوانه‌ له‌ناوبران و خاوه‌نه‌كانیشیان ره‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌ ئه‌منییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كران تا رێكاری پێویست له‌دژیان بگیرێته‌ به‌ر.

ماڵپه‌ڕی رۆژنامه‌ی ئه‌لقه‌به‌سی كووه‌یت له‌زاری خه‌میس ئه‌لزائیدی سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئه‌جیاده‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، شاره‌وانییه‌كه‌ی لیژنه‌یه‌كی له‌ تیمی مه‌یدانی بۆ چاودێریكردنی چالاكییه‌ خوارده‌مه‌نییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌ دروستكردووه‌و سه‌ردانه‌كانیان چڕكردووه‌و چاودێری سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانی رێستۆرانت و هۆتێل و بازاڕگه‌ی خواردنه‌كان ده‌كه‌ن تا له‌وه‌ دڵنیابن كه‌ شیاوه‌ بۆ میوان و عومره‌كاران.
Top