بەرپرسێكی پێشووی سەربازیی ئەمەریكا هەوڵی دا پەیوەندی بە داعشەوە بكات
دەسەڵاتدارانی توركیا ئەفسەرێكی سەربازیی هێزی ئاسمانیی ئەمەریكا بە ناوی تایرۆت ناسان لە مانگی كانوونی دووەم دەستگیركرد كە هەوڵی دابوو لەو وڵاتەوە بۆ پەیوەندیكردن بە رێكخراوی داعش بپەڕێتەوە سوریا، پاشان رەوانەی ئەمەریكا كرایەوە.
بەپێی ئەوەی وەزارەتی دادی ئەمەریكا راگەیاندووە، دادگای ئەمەریكا ناسانی بەوە تۆمەتبار كرد كە هەوڵی داوە هاوكاری ماددی پێشكەش بە رێكخراوی داعش بكات.