ناتانیاهۆ: رێگە بە دروستبوونی دەوڵەتی فەڵەستین نادەم
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، کە پارتەکەی یەکێکە لە رکابەرە سەرەکییەکانی هەڵبژاردنەکە، هەوڵی ئەوە دەدات بۆ جاری چوارەم و سێیەمین جار لەسەریەک پۆستی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە بەدەستبهێنێ.
ناتانیاهۆ رایگەیاند، "ئەوانەی داوادەکەن دەوڵەتێکی فەڵەستینی دابمەزرێت و ئیسرائیلییەکان لەو ناوچەیە بکشێنەوە کە دەیانەوێت وەک خاکی ئەو دەوڵەتە فەڵەستینییە دەستنیشانی بکەن، ئەوا بەو کارە وادەکەن، خاکی ئیسرائیل ببێتە شوێنێکی مەترسیدار بۆ هێرشی گرووپە ئیسلامییە تووندڕەوەکان و هەموو چالاکییەکانیش دژ بە دەوڵەتی ئیسرائیل دەبێت".
ناتانیاهۆ زۆر بەتووندی دژ بە بیرۆکەی دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی قسەی کرد و گوتی "ئەوانەی ئەم راستییە دەشارنەوە سەری خۆیان لەناو لم ناوە و نایانەوێت راستییەکان ببیستن".
روداو