یه‌مه‌ن.. به‌ره‌ی رزگاری له‌دژی حوسییه‌كان پێكهێنرا
سایتی روسیا توده‌ی بڵاویكرده‌وه: ئه‌و به‌ره‌یه له حه‌وت پارتی سیاسیی وه‌ك گردبوونه‌وه‌ی چاكسازی و رێكخراوی ناسری و حزبی ره‌شادی سه‌له‌فی و پارتی دادپه‌روه‌ری و بنیادنان و كۆمه‌ڵه‌ی ئاشتی و گه‌شه‌پێدان و كۆنگره‌یی میللیی گشتیی باشور پێكهاتووه كه ناوی به‌ره‌ی رزگاریی نیشتمانیی بۆ دژایه‌تیكردنی حوسییه‌كان لێنراوه.
هه‌ر له به‌ره‌ی دژبه حوسییه‌كان، پێنج پێكهاته‌ی سه‌ربه بزووتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازی باشور و چه‌ند كوتله‌یه‌ی په‌رله‌مانی و 11 بزووتنه‌وه‌ی تایبه‌ت به شۆڕش و گه‌نجان و 16 رێكخراوی مه‌ده‌نی به‌شدارییان كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، عه‌بد ره‌به مه‌نسور، سه‌رۆكی هه‌ڵاتووی یه‌مه‌ن، له شاری عه‌ده‌نه‌وه چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد كه یه‌كێكیان گه‌ڕانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر بوو بۆسه‌ر كاره‌كانیان كه له سه‌رده‌می عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح و له ساڵی 1994 به‌هۆی جه‌نگی جیابوونه‌وه‌ی به‌شی باشووری ئه‌و وڵاته، له‌سه‌ركاره‌كانیان لابرابوون.
هه‌ر له‌نێو ئه‌و بڕیارانه، سه‌رۆكی یه‌مه‌ن بڕیاریدا 20 هه‌زار گه‌نجی به‌شی باشووری وڵاته‌كه‌ی بخاته خزمه‌تی سه‌ربازی و دووباره هاوسه‌نگی له‌ناو هێزه‌كانی سوپا په‌یدا بكاته‌وه.