ئه‌مریكا چالاكی كونسوڵخانه‌كانی له سعودیه راده‌گرێت هۆشداریده‌دات
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له سعودیه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، به هۆی نیگه‌رانی ئه‌منییه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ چالاكی به‌شی خزمه‌تگوزاری كونسوڵی له شاره‌كانی ریازو جه‌ده و زه‌هران راده‌گرێت.
داواشی له هاوڵاتیانی ئه‌مریكی نیشته‌جێی سعودیه كردوه كه ئاگاداری هاتوچۆ كردنیان بن و له چوون بۆ شوێنه گشتییه‌كان خۆیان بپارێزن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هۆشداری دراوه‌ته كرێكاران بیانی به‌تایبه‌ت كرێكارانی كێڵگه نه‌وتییه‌كان له ئه‌گه‌ری رفاندنیان له لایه‌ن گروپه تیرۆریسته‌كانه‌وه.
هاوكات سعودیه ژماره‌ی هێزه‌كانی له سنووره‌كانی عێراق و یه‌مه‌ن زیاتر كردوه‌و له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدایه.