ئه‌ردۆغان: هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ دیكتاتۆریه‌ت نییه
له وته‌یه‌كدا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند: ده‌ڵێن سیستمی سه‌رۆكایه‌تی دیكتاتۆریه‌ت بۆ وڵات ده‌هێنێت، وه‌ك ئاماژه‌ش بۆ سیستمی سه‌رۆكایه‌تیی چه‌ند وڵاتێكی دیكه وتی: " ئایا دیكتاتۆریه‌ت له ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك و به‌رازیل هه‌یه؟"، راشیگه‌یاند، گۆڕانكاری و بینادنانی توركیایه‌كی نوێ و ده‌ستورێكی نوێ و سیستمێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ردێته‌دی.
بۆ هه‌مواركردنه‌وه و گۆڕانكاری له ده‌ستووری توركیا ، له‌كۆی 550 ده‌نگی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، لانی كه‌م 367 ده‌نگ پێویسته و پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتداریش خاوه‌نی 312 كورسییه.
هه‌رله وته‌كه‌یدا، سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاماژه‌ی به بارودۆخی سوریا كرد و رایگه‌یاند، رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و رێكخراوی تیرۆرستیی داعش، دوو رووی جیاوازی یه‌ك چه‌مكی ئیفلیجن و له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و دووانه دووسه‌ری یه‌ك جه‌سته‌ن كه یه‌ك عه‌قڵی پیلانگێڕ به‌ڕێوه‌یان ده‌بات.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پرسیاری كرد و وتی: كێ خزمه‌تی ئه‌م رێكخراوه ده‌كات و بۆچی پشتیوانیی لێ ده‌كات؟ ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ی داعش له سووتاندنی كتێب و وێرانكردنی شوێنه‌واره‌كان و مزگه‌وت ده‌یكات، رژێمی سوریا به‌جۆرێكی دیكه و به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و به‌رمیله باروود ده‌یكات.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا، سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاشكرایكرد،دوو ملیۆن هاوڵاتیی عیراق و سوریا روویانكردووه‌ته وڵاته‌كه‌ی، كاتێك له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش كۆده‌بینه‌وه پێمان ده‌ڵێن ئێوه گه‌لێكی مه‌زنن و توانیوتانه ئه‌و ژماره زۆره ئاواره‌یه داڵده بده‌ن، به‌ڵام كه باسی خه‌رجی و خزمه‌تگوزاریان بۆ ده‌كرێت، هه‌ر ده‌ست ناكه‌ن به گیرفانیشیاندا.