لە حكوومەتی رۆحانیدا نزیكەی 1200 كەس لەسێدارە دراون

لە حكوومەتی رۆحانیدا نزیكەی 1200 كەس لەسێدارە دراون
ئامار و بەڵگەی ناوەندەكانی مافی مرۆڤ نیشان دەدەن لە كاتی هاتنە سەركاری حكوومەتی رۆحانی وەك سەركۆماری ئێران، هەتا ئێستە 1193 كەس لە ئێران لەسێدارە دراون.

رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێرانسەرەڕای دەربڕینی نیگەرانی لە رەوتی زیادبوونی رێژەی سێدارە لە ئێران، هۆشداریی داوە كە هێشتا لە ئێران گەنجانی خوار تەمەن 18 ساڵ لە ئێران لەسێدارە دەدرێن.

لە نوێترین راپۆرتی كۆمیتەی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی رەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران باس لە پێشێلكاریی بەرچاوی مافی مرۆڤ و زیادبوونی رێژەی سێدارە كراوە و لە رۆژانی رابردووشدا ئەحمەد شەهید رێپۆرتێری تایبەتی بۆ كاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران داوای لەو وڵاتە كردووە كۆتایی بە رەوتی ئیعدامەكان، هەروەها پێشَلكاری و سەركوتی رۆژنامەنووسان و داخستنی بڵاوكراوەكان بهێنرێ‌.

بەپێی ئەو راپۆرتانە، سەرەڕای هیوا و ئومێدی هەندێ‌ كەس و لایەن بە هاتنە سەركاری رۆحانی “بەڵام رەوتی رووداوەكان و رێژەی سێدارە و پێشێلكاریی مافی مرۆڤ” دەربڕی ئەو راستییەن كە نەتەنیا هیچ گۆڕانێك لە بواری مافی مرۆڤ لە ئێران رووی نەداوە، بەڵكوو لە ماوەی 18 مانگی رابردوودا لە چاو دەورەكانی پێشوو خراپتر بووە.

بەپێی راپۆرتی ساڵی پێشووی رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران ئەوكاتە لە ماوەی 18 مانگدا 753 كەس لەسێدارە درابوون كەچی لە ماوەی 18 ساڵی رابردوودا گەیشتووەتە نزیكەی 1200 كەس و رێژەكە 10% زیادی كردووە.

ئەحمەد شەهید لە وەک نوێنەری فەرمیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆف لە ئێران هەڵبژێردراوە، هەتا ئێستە لەلایەن ئێرانەوە ئیزنی پێنەدراوە سەردانی ئەو وڵاتە بکات.
Top