سعودیه: رێكخراوه تیرۆریسته‌كان، تواناكانی خۆیان بۆ له‌ناوبردنمان خستووه‌ته گه‌ڕ
شازاده محه‌ممه‌د كوڕی نایف، جێگری جێنشینی سعودیه، له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب له جه‌زائیر، رایگه‌یاند :" به‌داخه‌وه چینێكی گومڕا و ده‌رچوو له ئاینی ئیسلامی پیرۆز، له‌ژێر دروشمه‌كانی ئیسلام دژایه‌تی خودی ئاینه‌كه ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه خوێن ده‌ڕێژن و خراپه‌كاری بڵاوده‌كه‌نه‌وه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ژماره‌یه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی كه بوونه‌ته ده‌مڕاست و سیمای چه‌ند وڵات و رژیمێك، هه‌موو تواناكانی خۆیان خستووه‌ته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاته‌كه‌یان تێك بده‌ن، له هه‌وڵیشدان بۆ له‌ناوبردنیان.
هیواشی خواست، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامی هه‌بێت و ببێته مایه‌ی توندوڵكردنی سه‌قامیری وڵاتانی عه‌ره‌بی.