داعش منداڵێك ده‌كاته‌ جه‌لاد

داعش منداڵێك ده‌كاته‌ جه‌لاد
له‌تازه‌ترین تاوانیدا، گرووپی داعش هاووڵاتییه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز فه‌له‌ستینی كوشت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان تۆماركردووه‌، كه‌تیایدا قوربانییه‌كه‌ دان به‌وه‌دا ئه‌نێت كه‌ سیخوڕیی بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل كردووه‌.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه‌، له‌تاوانی ئه‌مجاره‌دا، داعش منداڵێك ده‌كاته‌ جه‌لاد كه‌ هێشتا ته‌مه‌نی یاسایی ته‌واو نه‌كردووه‌.

ڕاهێنانی منداڵان له‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌ كرده‌وانه‌، پێشێل كردنی هه‌موو بنه‌ماكانی یاساكانی جه‌نگه‌.

هاوكا له‌گرته‌كه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیسرائیل ده‌كه‌ن و به‌ڵێنی وه‌ده‌رنانی ئیسرائیل له‌ شاری قودس ده‌ده‌ن.
Top