یەکێتیی ئەوروپا داوای پێکهێنانی هێز لەدژی رووسیا دەکات

یەکێتیی ئەوروپا داوای پێکهێنانی هێز لەدژی رووسیا دەکات
جان کلوود یونکەر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاندووە، کە ئەوروپا لە بەرامبەر هەڕەشەکانی رووسیا و پەلهاویشتنی بۆ وڵاتانی دراوسێی و دەستتێوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتانە، وا دەکات کە یەکێتی ئەوروپا بیر لە بوونی هێزێکی سەربازی هاوبەش بکاتەوە کە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە بەشداریی تێدابکەن.

یونکەر ئاماژەی بەوەشکردووە کە بە تەنها هێزەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆ بۆ رێگەرتن لە هەڕەشە و دەستتێوەردانەکانی رووسیا بەس نین و دەبێت یەکێتیی ئەوروپاش هەنگاوی جدیی لەبەرامبەر هەڕەشەکانی رووسیا بنێت.
ئەو بەرپرسە باڵایەی یەکێتی ئەوروپا راشیگەیاند، کە بوونی هیزێکی هاوبەشی لەو جۆرەی یەکێتی ئەوروپا دەتوانێت ئاماژەیەکی گرنگ و بەهێز بێت لە جیهاندا.
ئەم گوتانەی یونکەر لەکاتێکدایە کە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا نیگەرانن لە هەڵویستی رووسیا بەرامبەر ئۆکراینا و پێیانوایە رووسیا تائێستا نەیتوانیوە بە رێککەوتنەکانی مینسکی تایبەت بە ئاسایشی ئۆکراینا پابەندبێت.






روداو
Top