ئه‌ردوغان ره‌خنه له ئه‌وروپا ده‌گرێت
ئه‌رودغان دوێنێ له شاری غازی عه‌نتابی باكووری كوردستان كه شارێكی سنووری له‌گه‌ل وڵاتی سوریایە و چه‌ند كه‌مپی خێوه‌تگه‌یی په‌نابه‌رانی سوری تێدایه، گوتی تاوه‌كوو ئێستا ئه‌و ئاوارانه‌ی سوریا كه له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوە پێشوازییان لێكراوه، له دوو هه‌زار كه‌س زیاتر نین، به‌ڵام توركیا دوو ملیۆن په‌نابه‌ری به‌خۆوه‌گرتووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا كه ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌نابه‌ران به‌هۆی رێگه‌ی نایاساییه‌وه له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا ده‌خنكێن و ناتواننن خۆیان بگه‌یه‌ننه وڵاتانی ئه‌وروپایی له كاتێكدا كه‌مترین پێشوازیان لێده‌كرێت.
سه‌رۆكی توركیا به‌پێی قسه‌كانی خۆی ده‌رگا به‌ڕووری په‌نابه‌رانی سوریا داناخه‌ن و ده‌ڵێت" ده‌ستبه‌رداری براكانمان نابین و هه‌رگیز ده‌رگاش به‌ڕووی سورییه‌كان داناخه‌ین و ناشتوانین ئه‌م كاره بكه‌ین".
به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌سته‌ی رووداوه له ناكاوه‌كانی توركیا، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئاڵۆزیی و شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی ناوخۆیی سوریا له 2011ـه‌وه تاوه‌كوو ئێستا دوو ملیۆن په‌نابه‌ری سوری روویان له توركیا كردووه كه 265 هه‌زار كه‌سیان له نێو 25 كه‌مپی خێوه‌تگه‌یی له ناو خاكی توركیا نیشتەجێ کراون.
هه‌روه‌ها رێژه‌كه‌ی دیكه‌ی په‌نابه‌رانی سوری له توركیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌سه‌رتاسه‌ری توركیادا بڵاوبوونه‌ته‌وه و به تایبه‌تیش له شاری غازی عه‌نتابدا ژیانیان ده‌گوزه‌رێنن