ئۆباما: دەبێت ئێران چالاکییە ئەتۆمییەکانی بۆ ماوەی دەساڵ ڕابگریت

ئۆباما: دەبێت ئێران چالاکییە ئەتۆمییەکانی بۆ ماوەی دەساڵ ڕابگریت
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وتووێژێک لە گەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند؛ بۆ وەی لە سەر فایلی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بگەینە ڕێکەوتنێک، دەبێت ئێران چالاکییە ئەتۆمییەکانی بۆ ماوەی دە ساڵ ڕابگرێت.

بە پیێ ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرز، باراک ئۆباما لەو وتووێژە کە لە کۆشکی سپی کراوە، دەڵێت: ئەگەر بێتو ئێران بۆ ماوەی دە ساڵ چالاکییە ئەتۆمییەکانی لەو قۆناغەی ئێستا دا ڕابگریت و دلنیا بین ئێران پابەندی بەڵێنەکەی دەبێت، ئەگەری گەیشتن بە ڕێكکەوتن هەیە بەڵام ناکرێت زۆر پێی هیوادار بین.

ئەو وتانەی باراک ئۆباما لە حاڵێکدایە کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر کۆشکی سپی دانوستان لە گەڵ ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی ١٠ ساڵەی ڕەتکردبۆوە.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە بە پێی ڕێککەوتنەکە، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بۆ ماوەی دە ساڵ بە تەواوەتی سنووردار دەکرێت، بەڵام لە کۆتاییەکانی ڕێکەوتنەکە هەندێک لەو سزایانەی لە سەر هەڵدەگیرێت.

دەڵێن ئەمریکا لە سەرەتا دا ویستوویەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ سنوردار بکرێت، بەڵام ئێران ئێران داوای کردووە ئەو ماوە کورتتر بکرێتەوە.
Top