واشنتۆن ئیسرائیل به دزینى هه‌ندێ زانیارى له‌باره‌ى وتوێژه ئه‌تۆمییه‌كانه‌وه تۆمه‌تبار كرد
جۆش ئێرنێست، گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵیك زانیاری بێ بنه‌مان و هیچ راست نیین.هه‌روه‌ها جێن ساكی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، نابێت ئیسرائیل هیچ زانیارى نهێنى له‌سه‌ر وتوێژى ئه‌تۆمى ببات و بڵاویان بكاته‌وه چونكه ئه‌و زیان به ئه‌نجامى وتوێژه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت. ساكى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، نابێت ئیسرائیل له وتوێژى ئه‌تۆمى نیگه‌ران بێت چونكه واشنتۆن به‌رده‌وام هه‌وڵه‌كانى بۆ پاراستنی ئیسرائیل و ئاسایشی ئیسرائیل خستووه‌ته گه‌ر.