سه‌رۆك حكومه‌تی به‌ریتانیا ئاشكرای كرد كه زانیاری هه‌واڵگری دژه تیرۆر كه شانشینی سعودیه پێشكه‌شیانی كردووه رۆحی سه‌دان هاو وڵاتی به‌ریتانی له مردن رزگار كردووه ئه‌مه‌و كامیرۆن جه‌ختی له سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان سعودیه‌و به‌ریتانیا كرده‌وه هه‌رچه‌نده په‌نجه‌ی گومانی بۆ دڕێژكراوه كه گوایه تۆمارگه‌یه‌كی خراپی به‌رانبه‌ر مافی مرۆڤ هه‌یه،ئینجا كامیرۆن گوتی:هه‌ردوو وڵات به‌یه‌كه‌وه به‌ستراون به په‌یوه‌ندیه‌كی مێژووی كۆن،له‌كۆتاییدا كامیرۆن گوتیشی:ئێمه له‌سه‌ر گشت هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی سعودیه هاوڕانین ئه‌وه‌شمان به ئاشكرا گوتووه وه‌كو بۆچوونه‌كانی خۆمان.