عێراق و ئه‌رده‌ن ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له هێڕشه ئاسمانیه‌كان و بواره‌كانی سه‌ربازی و هه‌واڵگری و ڕێگه‌پێدانی بۆردومان كردنی شوێنه‌كانی داعش له‌سه‌ر خاكی عێراق له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌رده‌نه‌وه،ئه‌مه‌و شای ئه‌رده‌ن شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گرنگی ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌یان خسته روو له دژایه‌تی كردنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دا،هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا عه‌بادی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی شا عه‌بدوڵڵا كرد به‌ناوی گه‌لی عێراقه‌وه سه‌باره‌ت به سوتاندنی (مه‌عاز كساسبه)ی فرۆكه‌وان له‌لایه‌ن داعشه‌وه وه گوتیشی:كارێكی ترسنۆكانه و تاوانێكی بێوێنه ئه‌نجام درا له به‌رانبه‌ركساسبه بۆیه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له ئه‌ستۆی هه‌مووانه‌و بێده‌نگ نابین له ئاستی.