ئیمارات هێرشە ئاسمانییەكانی دژی داعش دەستپێدەكاتەوە

 ئیمارات هێرشە ئاسمانییەكانی دژی داعش دەستپێدەكاتەوە
ئیماراتی عەرەبی رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا هێرشە ئاسمانییەكانی دژی بنكە و بارەگاكانی چەكدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە سووریا و عێراق دەستپێدەكاتەوە.

جۆن كیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەبارەت بە بەردەوامیی هێرشی هاوپەیمانان بۆ سەر داعش، لەگەڵ سەركردەكانی كوێت، ئیمارات، بەحرەین، قەتەر، سعودیە و عەمان كۆبووەتەوە.

شاندی ئیمارات بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکایان راگەیاندووە، كە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو، ئیماراتی عەرەبی هێرشە ئاسمانییەكانی دژی بنكەو بارەگاكانی چەكدارانی داعش لە عێراق و سووریا دەستپێدەكاتەوە.


دوای سووتاندنی مەعاز كەساسیبەی فڕۆكەوانی ئوردنی لەلایەن رێكخراوی داعش، ئیماراتی عەرەبی هاوكاریكردنی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەركردایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە شێوەیەكی كاتی هەڵپەسارد.








رووداو
Top