شانشینی ئه‌رده‌ن هێشتا به فه‌رمی راینه‌گه‌یاندووه چ هه‌نگاوێك هه‌ڵده‌گرێ بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی(مه‌عاز كساسبه) به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته لێره‌و له‌وێ هه‌ڕه‌شی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی تووند له رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌كه‌ن،سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی حكومه‌تی ئه‌رده‌ن گوتی: بیرۆكه‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سنووردار له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعش له‌سه‌ر مێزی بڕیاردانه كه شای ئه‌رده‌ن مه‌لیك عه‌بدوڵڵای دووه‌م و گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌منی وڵات بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی (مه‌عاز كساسبه)گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ده‌گه‌نه دوابڕیار له‌سه‌ری،هه‌روه‌ها هه‌مان سه‌رچاوه گوتیشی: وڵاتی ئه‌رده‌ن بیر له وه‌شانی گورزی كوشنده ده‌كاته‌وه له تیرۆریستانی داعش وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی سووتانی فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی و دۆزینه‌وه‌ی ستراتیژیه‌تێكی نوێ بۆ له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وی داعش و له‌ناوبردنیان به‌زووترین كات له لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه.